وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دۆنده‌لیزا رایس داوا ده‌كات سوریا دان به لێپرسراوی خۆی بنێت، پاش ئه‌وه‌ی كه راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌كان تێوه‌گلانی كاربه‌ده‌ستانی سه‌ره‌كی ده‌زگای زانیاری ئاگه‌هی سوریا نیشان ده‌دات له تیرۆركردنی ره‌فیق حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی لوبنان.
ئه‌مرۆ هه‌ینی خانم رایس گوتی راپۆرته‌كه جێگای نیگه‌رانیه‌كی زۆره و ده‌لێت ئاماژه‌یه‌كی ئاشكه‌رایه كه سوریا نه‌یویستووه هاوكاری له‌گه‌ل لێكۆلینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوو‌ه‌كان بكات.
به‌لام نه‌یویست ئه‌وه بڵێ كه ئه‌مریكا داوای چ هه‌نگاوێك ده‌كات دژی سوریا وه‌ربگرێت. سوریا رایگه‌یاند كه‌وا راپۆرته‌كه راست نیه و به ته‌واوه‌تی سیاسیه.
ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا خه‌ریكی ئاماده‌كردنی به‌رنوسی بریارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن كه‌وا ره‌خنه له سوریا ده‌گرێت سه‌باره‌ت به ده‌ست تێوه‌ردانی له كاروباری ناو لوبنان.