سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌ڵێت ڕێكخراوه 22 ئه‌ندامیه‌كه‌ی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئۆفیسێك له به‌غدا ده‌كاته‌وه
ڕۆژی پێنج شه‌ممه، عه‌مر مو‌سا له ماوه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری له به‌غدا ئه‌م به‌ڵێنه‌یدا. ئه‌لجه‌عفه‌ری ڕه‌خنه‌ی له كۆمكاری عه‌ره‌بی گرت كه‌وا زووتر ئۆفیسی خۆیان له عێراق دانه‌مه‌زراندووه و گوتی ئه‌و هیواداربووه كه كۆمكاره‌كه‌یان پێشتر ڕۆڵێكی گه‌وره‌تری هه‌بوایه.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سروه عه‌بدولواحد ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه... كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه>