یه‌كێتی ئه‌وروپا قه‌ده‌غه‌كردنی كڕینی په‌له‌وه‌ڕی ماڵی و په‌رێشی له ڕووسیا درێژ كردۆته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ شیانی هه‌بوونی ڤایرۆسی كۆشنده‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان له باشوری مۆسكۆ پشت ڕاست كردۆته‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ته‌ندروستی یه‌كێتی ئه‌وروپا له نزیك له‌نده‌نه‌وه بۆ ووتوێژكردن له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ڕووسیا و ئاسیا.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی ئه‌وروپا گوتویانه تاقیكردنه‌وه به‌راییه‌كانی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له‌سه‌ر دوڕگه‌یه‌كی بچوكی یۆنان له ده‌ریای ئیجه ئه‌وه‌ی نیشانداوه ئه‌و نه‌خۆشیه نیه.
كاربه‌ده‌ستانی كشتوكاڵی ڕووسیا مریشك و په‌له‌وه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی یاندۆڤكای باشوری مۆسكۆیان له‌ناو بردووه پاش ئه‌وه‌ی به‌یتاڵه‌كان بوونی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان له‌و گونده‌دا پشت ڕاستكردۆته‌وه.