جیهانی عه‌ره‌بی كاردانه‌وه‌ی جیاوازییان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه‌ی سه‌دام حوسه‌ین هه‌یه.
له نێو عێراقیه‌كاندا كه له نزیكه‌وه ته‌ماشای دادگایی كردنه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یان كرد، زۆربه‌ی عه‌ره‌به سونه‌كان وه‌ك قاره‌مانێك ته‌ماشای سه‌دام حوسه‌ین ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و دادگایه‌یان ئیدانه كرد كه سه‌دام دادگایی ده‌كات و به دروستكراوی ئه‌مریكایان دانا.
هه‌رچی شیعه و كورده‌كانیشه كه له ژێر حوكمڕانی سه‌دامدا چه‌وسێنراونه‌ته‌وه، ستایشی ئه‌و دادگایی كردنه‌یان كرد و ده‌ڵێن به‌و په‌ڕی ڕه‌وایی و یه‌كسانیه‌وه ئه‌نجامدراوه. زۆربه‌شیان داوای ئیعدامكردنی سه‌دام ده‌كه‌ن.
له ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش، گوتاره‌كانی ڕۆژنامه عه‌ره‌بیه‌كانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه تایبه‌ت بوون به دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین. له كوێت، ڕۆژنامه‌ی ئه‌لوه‌ته‌ن گوتویه‌تی " به‌دكاره‌كه‌ی عێراقی له به‌رده‌م دادگادایه." هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی ئه‌لریازی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ش له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ئه‌م دادگایی كردنه سه‌دام بكاته قاره‌مان، ئه‌مه‌ش له به‌رچاوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به‌م شێوه‌یه بیبینن.