به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌ڵێت ستراتیژی سه‌ركه‌وتنیان له عێراقدا هه‌یه وه‌ك له‌وه‌ی ستراتیژی كشانه‌وه‌یان هه‌بێت.
خانم رایس، له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیدا له ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك له‌به‌رده‌م كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سه‌ر به كۆنگرس، وورده‌كارییه‌كانی ئه‌و پلانه‌ی خسته ڕوو كه بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی عێراقی له ده‌ستكه‌وتنی سه‌ركه‌وتنێكی ئێجگاره‌كی به‌سه‌ر یاخیبوان‌دا دایانناوه و ئێستاكه‌ش كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
كۆنده‌لیزا رایس گوتی یه‌كه‌كانی هێزی عێراقی و سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان پێكه‌وه ئه‌و ناوچانه پاك ده‌كه‌نه‌وه كه یاخیبوانی لێ كۆبۆته‌وه، ئه‌مه‌ش درێژایی سنوره‌كانی سوریا و ناوچه فراوانكراوه‌كانی ئاسایش ده‌گرێته‌وه. هاوكات خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تیان بۆ دابین ده‌كرێت و كه‌شێكی هیواخوازییان بۆ ده‌خولقێنرێت كه تیایدا بتوانن له ڕێگه‌ی گه‌شه‌كردنی ئابورییه‌وه پشت به خۆیان ببه‌ستن.
دانیشتنی ئه‌م كۆمیته‌یه‌ی سه‌ر به كۆنگرس زیاتر له سێ كاتژمێر و نیوی خایاند و تیایدا پرسیاری گرنگ له لایه‌ن ئه‌ندامانی هه‌ردوو پارتی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه كرا.
هه‌ر له ماوه‌ی هه‌مان دانیشتنی كۆمیته‌كه‌دا، نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به سوریا و ئێران نیشاندا و گوتی سوریا ڕێگه به ده‌ربازبوونی چه‌كدارانی ئیسلامی بۆ ناو عێراق ده‌دات و ئێرانیش له‌وانه‌یه پشتگیری چه‌كداران و یاخیبوان له باشوری عێراق بكات.
خانم رایس له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی سه‌رباری نه‌بوونی په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تاران‌دا هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه بیر له په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ش تایبه‌ت به عێراق ده‌بێت و له‌وانه‌ێه له نێوان باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق زاڵمای خه‌لیل زاد و باڵیۆزی ئێران له به‌غدا ئه‌نجام بدرێت.