له‌م مانگه‌دا، خه‌ڵاتی نۆبڵ له بواری جیاجیادا دابه‌ش كرا. یه‌ك له‌و خه‌ڵاتانه، خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی بوو و درایه ده‌ست شانۆ نوس هارۆڵد پنته‌ر.
بۆ زانینی چۆنێتی به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاتانه و له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ك ده‌درێت، میوانداری به‌رنامه، به‌ڵێن ساڵح، گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر ئه‌حمه‌دی ئه‌سكه‌نده‌ری ساز كردووه.
به‌ڕێز ئه‌سكه‌نده‌ر له سه‌ره‌تادا باس له دامه‌زراندنی ڕێوڕه‌سمی ئه‌م خهڵاتدانه ده‌كات و له‌سه‌ر باسه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌كه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.