ڕۆژی دووشه‌ممه ته‌رمی 503 بارزانی گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌وتی و كاربه‌ده‌ستانی كورد و بیانی ئاماده‌ی مه‌راسیمی ئه‌و پێشوازیكردنه بوون.
هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان جه‌لال تاڵه‌بانی- سه‌رۆك كۆماری عێراق، مه‌سعود بارزانی - سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، عه‌دنان موفتی - سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی، نه‌چێرڤان بارزانی - سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق- ئیداره‌ی هه‌ولێر و ریچارد بڵ- نوێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق تاجه گوڵینه‌یان له‌سه‌ر ته‌رمی ئه‌و شه‌هیدانه دانا.
به‌ڕێزان جه‌لال تاڵه‌بانی - سه‌رۆك كۆماری عێراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق گوتاری خۆیان پێشكه‌ش كرد و تیایدا ستایشی خه‌باته‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیان كرد.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كه په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا - عومه‌ر فه‌رهادی- له شاری هه‌ولێره‌وه بۆی ناردووین، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.