لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كه‌وا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ساڵادا چوون و ماسی ده‌خۆن، ڕاده‌ی بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتنیان باشتره له‌وانه‌ی كه ماسی ناخۆن.
گۆشتی ماسی له پێكهاته‌كه‌یدا ترشه‌ڵۆكی چه‌ورییه‌كانی ئۆمێگا سێی تیادایه. لێكۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن ئه‌م ترشه‌ڵۆكانه ڕۆڵی گرنگیان هه‌یه له گه‌شه‌كردنی ده‌ماره‌كانی مێشك. هه‌روه‌هاش گرنگی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوونی نه‌خۆشی مێشك.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له 65 ساڵ و به‌ره‌و ژوورن، هه‌فته‌ی جارێك یان زیاتر ماسی ده‌خۆن، كێشه‌ی بیرچوونه‌وه‌یان له‌وانیتر كه‌متره.
هاوكات، هه‌ندێ زانای تر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاكامه‌دا نین و ده‌ڵێن له‌وانه‌یه له‌شی ماسی پێكهاته‌ی تری تیادابێت كه یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات شتی بیرنه‌چێته‌وه.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.