یه‌کێک له گروپه سیاسیه سونیه باڵاکانی عێراق ڕازی بوون به پشتگیری کردن له ده‌ستوری نوێی ووڵاته‌که له ڕۆژی ریفراندۆم که بڕیاره شه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت پاش ئه‌وه‌ێ که گه‌یشتنه ڕێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ دانوسانده‌ران ده‌رباره‌ی بیرکردنه‌وه له ئه‌نجامدانی چه‌ند گۆڕانکارییه‌ک له به‌رنوسی ئه‌و ده‌ستوره‌دا.
بڕیاره له دره‌نگانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، په‌رله‌مانی عێراقی که زۆرینه‌یان شیعه‌کان و کورده‌کانن له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و ڕێکه‌وتنه بکه‌ن. له دره‌نگانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، پارتی سیاسی عه‌ره‌به سونه‌کانی عێراق – پارتی ئیسلامی عێراق – پشتگیری خۆی بۆ به‌رنوسی ده‌ستور ڕاگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی کورده‌کان و شیعه‌کان ڕازی بوون به ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری له‌و ده‌ستوره‌دا.
تاوه‌کو ئێستاش ئاشکرا نیه که ئه‌گه‌ر گروپه سونیه‌کانی تر له بانگه‌شه‌کانیان بۆ پشتگیری نه‌کردن له ده‌ستور پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه یان نا. کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکیش له لای خۆیانه‌وه فشارییان خستۆته سه‌ر سونیه‌کان که پشتگیری له ده‌ستور بکه‌ن به‌و هیوایه‌ی هێرشی یاخیبوان له ووڵاته‌که‌دا که‌م ببێته‌وه و ڕێگه به کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه بیانیه‌کان بدرێت.