پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له نزیک بنکه‌یه‌کی له‌شکری عێراقی نزیک سنوری سوریا خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 30 که‌سی کوژراون و35 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆی ته‌له‌عفه‌ر دووه‌م په‌لاماردانه که له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا له‌م شارۆچکه‌یه‌دا ئه‌نجام بدرێت. ئه‌وه‌بوو ڕۆژی سێشه‌ممه له ناو بازاڕێکی قه‌ره‌باڵغی شارۆچکه‌که‌دا ئۆتۆمبیلێک ته‌قیه‌وه و بووه هۆی کوشتنی 30 که‌س.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکی و عێراقیش له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا هۆشداری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی توندوتیژییان له ووڵاته‌که‌دا کرد پێش ئه‌وه‌ی ریفراندۆمی تایبه‌ت به به‌رنوسی ده‌ستور له ڕۆژی شه‌ممه‌دا ئه‌نجام بدرێت.
له دره‌نگانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه‌شدا، پارتی سیاسی سه‌ره‌کی عه‌ره‌به سونه‌کان له عێراق- پارتی ئیسلامی عێراق – پشتگیری خۆیان بۆ به‌رنوسی ده‌ستور ڕاگه‌یان دوای ئه‌وه‌ی که دانوسانده‌رانی شیعه و کورده‌کان ڕازی بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕێگه به په‌رله‌مان بدرێت گۆڕانکاری له ده‌ستوردا بکات.
بڕیاره له دره‌نگانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عێراقی کۆببنه‌وه. تاوه‌کو ئێستاش ئاشکرا نیه که ئه‌گه‌ر گروپه سونیه‌کانی دیکه که له‌و دانوساندنانهدا به‌شدار نه‌بوون، له بانگه‌شه‌کانی خۆیان بۆ لایه‌نگره‌کانیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه یان نا که تیایدا داوایان کردبوو به نه‌خێر ده‌نگ بۆ ده‌ستور بده‌ن.