پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی ڕوودانی زنجیره‌یه‌كی هێرش له چوار ڕۆژ پێش سازدانی ریفراندۆمی نیشتمانی تایبه‌ت به ده‌ستور، یاخیبوان به لایه‌نی كه‌مه‌وه 40 كه‌سیان كوشتووه و ده‌یان كه‌سی دیكه‌یان بریندار كردووه.
له شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ری نزیك سنوری سوریا، هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له بازاڕێكی قه‌ره‌باڵغدا خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه30 كه‌س كوژراوه و 45 كه‌سی دیكه بریندار بووه.
له شاری كه‌ركوكیش، به لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ كه‌س كوژراوه كاتێك كه ته‌قه له ئۆتۆمبیلێكی سه‌ر به پۆلیسی عێراقی كراوه.
هه‌روه‌ها له شاری به‌غدا، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له خاڵێكی پشكنینی له‌شكری عێراقیدا بۆته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌وت كه‌س.
جێی باسه، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی و عێراق به به‌رده‌وامی هۆشداری ئه‌وه ده‌ده‌ن كه یاخیبوان، كه زۆربه‌یان عه‌ره‌به سونهكانن، هێرشه‌كانیان پتر ده‌كه‌ن له هه‌وڵێكدا بۆ تێكدانی هه‌وڵه‌كانی ریفراندۆمی تایبه‌ت به ده‌ستور له عێراقدا.
ڕێبه‌رانی سیاسی شیعه و كورده‌كانیش هه‌وڵ بۆ سه‌ركه‌وتنی دانوساندنی دوا سات له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ره سیاسیه سونه‌كاندا ده‌كه‌ن كه نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر به دوورخستنه‌وه‌ی گروپی سونیه‌كان له سیسته‌می فیدرالی پێشنیاركراوی ده‌ستوردا.