دوو ڕۆژی دوای ڕوودانی بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌که‌ی پاکستان، کارمه‌ندانی فریاگوزاری هێشتا به ناو پاشماوه‌ی بینا ڕووخاوه‌کاندا ده‌گه‌ڕێن به‌و هیوایه‌ی ڕزگاربوان بدۆزنه‌وه. زۆربه‌ی قوربانیه‌کانی کاره‌ساته‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه له‌و به‌شه‌ی ناوچه‌ی کشمیر که‌وتۆته‌وه که له لایه‌ن پاکستانه‌وه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت. ژماره‌ی قوربانیه‌کانیش له ئه‌نجام ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی که به پێوانه‌ی ڕه‌خته‌ر 7.5 پله بوو، له 20 هه‌زار که‌س تێپه‌ڕیوه و ده‌یان هه‌زار که‌سی تری بریندار کردووه.
یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که له ناوچه‌ی موزه‌فه‌ر ئاباده‌وه به ته‌له‌فۆن قسه‌ی کردووه به ناوی عه‌بدول حه‌مید وه‌سفی تراژیدییه‌که‌ی کردووه و ده‌ڵێت" ماڵه‌که‌ی ئه‌و ڕووخاوه و ئێستا 10 بۆ 15 که‌س به زیندوویی له ژێر پاشماوه‌ی ڕووخاوی ماڵه‌که‌یدان و به گریانه‌وه داوای یارمه‌تی ده‌که‌ن، به‌ڵام که‌سی لێ نیه به هاوارییانه‌وه بچێت. ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه باکوری خۆرئاوای ناوچه‌ی به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی پاکستان به ته‌واوه‌تی وێران بووه.
جێی باسه، یارمه‌تی له زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهانه‌وه بۆ ئه‌و ناوچه زیان لێکه‌وتووانه به‌ڕێوه‌یه. ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش سه‌رباری ئه‌و بڕی 50 ملیۆن دۆلاره‌ی وه‌ک یارمه‌تی دارایی به‌خشیویه‌تی، هه‌شت هه‌لیکۆپته‌ری له‌شکریشی بۆناوچه‌که ناردووه تاوه‌کو یارمه‌تی هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری بده‌ن.