حكومه‌تی پاكستان رایگه‌یاند كه‌وا زیاتر له نۆزده هه‌زار كه‌س له بومه‌له‌رزه‌ی رۆژی شه‌ممه كوژراون و كاربه‌ده‌ستان ده‌لێن ژماره‌ی قوربانیان له‌وانه‌یه زیاتر بێت له‌و كاته‌ی كه تیمه‌كانی بهههوارداچوون ده‌گه‌نه ئه‌و ناوچانه‌ی كه كه‌وتونه‌ته به‌ر كاره‌ساته‌كه.
سه‌رۆكی پاكستانی په‌رویز موشه‌ره‌ف ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه سه‌ره‌دانی ناوچه وێرانبووه‌كانی كرد و داوای له كۆمه‌لگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرد یارمه‌تی و هاوكاری دراوی بده‌نه ووڵاته‌كه‌ی.
له هندستانیش، كاربه‌ده‌ستان ده‌لێن زیاتر له پێنج سه‌د و په‌نجا كه‌س له ئه‌نجامی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌ممه كوژراون، و زۆربه‌ی قوربانیان له كشمیری ژێر ده‌سه‌لاتی هندستانن.
سه‌رۆك وه‌زیری هندستان مانمۆهان سینگ به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی پاكستانی كردووه‌و هه‌ردووكیان پێشنیازی یارمه‌تی دانی ووڵاتی ئه‌وی تری كردووه.