ووڵاتان له سه‌رانسه‌ری جیهان پێشنیاری ناردنی هاوكاری ده‌كه‌ن بۆ قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌ی باشووری ئاسیا.
یه‌كێتی ئه‌وروپی رایگه‌یاند كه‌وا ئاماده‌یه پاره‌و هاوكاری ته‌نگه‌تاوی پێشكه‌ش بكات. رێكخه‌ری هاوكاری مرۆڤایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان ده‌لێت رێكخه‌راوه‌كه‌ی له‌و باوه‌ره‌دایه كه له‌وانه‌یه پێویستی به هاوكاری نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت.
كاربه‌ده‌ستانی به‌ریتانی ده‌لێن تیمه‌كانی به‌دواگه‌ران و به‌هاوارچوون ئاماده‌نه بۆ ناوچه زیان پێگه‌یشتووه‌كان بگوازرێنه‌وه. هه‌روه‌ها رێكخراوی مانگی سووری توركیش تیمه‌كانی ئاماده كردووه.
سه‌رۆك وه‌زیری پاكستانی شه‌وكه‌ت عه‌زیز ده‌لێت ووڵاته‌كه‌ی چه‌ند پێشنیازێكی هاوكاری پێگه‌یشتوو‌ه‌و ئێستا چاویان پێدا ده‌خشێنێت.