هێزه‌كانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌رده‌وامن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان دژ به یاخیبووان له رۆژئاوای عیراق، له هه‌وڵێكدا بۆ به‌رسنگرتنی هێرش له دژی ده‌نگده‌رانی ریفراندۆمی ده‌ستوری كه له حه‌فته‌ی داهاتوو به‌رێوه ده‌چێت.
له‌شكری ئه‌مریكی ئه‌مرۆ هه‌ینی رایگه‌یاند كه‌وا شه‌ش ما‌رینزی ئه‌مریكی رۆژی پێنجشه‌ممه له دوو ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی كه‌نار شه‌قام كوژراون.
كاربه‌ده‌ستان هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند كه‌وا له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی رۆژی چوارشه‌ممه بۆ سه‌ر باڵاخانه‌یه‌ك، كه له لایه‌ن تیرۆرستانی ئه‌لقاعده به‌كار ده‌هێنرا، بیست تیرۆرست كوژران. هه‌روه‌ها نۆ یاخیبوو له چه‌ند هێرشێكی جودادا كوژران.