موحه‌ممه‌د به‌رادعی، به‌رێوه‌به‌ری ئاژانسی هێزی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌لاتی نۆبل بۆ ئاشتی وه‌رگرت.
كۆمیته‌ی نۆبل‌ی نه‌رویجی له ئۆسلۆ رایگه‌یاند كه‌وا به‌رێز به‌رادعی و ئاژانسه‌كه‌ی به یه‌كسانی خه‌لاته‌كه وه‌رده‌گرن بۆ هه‌وڵه‌كانیان له نه‌هێشتنی به‌كارهێنانی هێزی ناوه‌كی بۆ مه‌به‌ستی له‌شكری.
به‌رێز ئه‌لبه‌رادعی گوتی ئه‌م خه‌ڵاته په‌یامێكی به‌هێز ده‌نێریت ده‌رباره‌ی گرنگی رۆڵی ئاژانسه‌كه‌ی و زیاتر هانی ئه‌و و هاوكارانی ده‌دات كه به‌رده‌وام بن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راگرتنی بلاوبونه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی.
شایا‌نی باسه موحه‌ممه‌د به‌رادعی، كه دیبلۆماێكی پێشووی میسریه، له وه‌تای سالی هه‌زارو نۆسه‌دو نۆهه‌ت و حه‌فت به‌رێوه‌به‌ری ئاژانسی هێزی ئه‌تۆمی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.