من و لۆرا پیرۆزبایی گه‌رممان ئاڕاسته‌ی موسوڵمانه‌كان ده‌كه‌ین له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
مانگی ڕه‌مه‌زان كه یادی ناردنی قورئانه بۆ موحه‌ممه‌دی پێغه‌مبه‌ر ، پیرۆزترین مانگه له ساڵی موسوڵمانه‌كان و كاتێكی تایبه‌ته به هیوا و بیركردنه‌وه، ڕۆژ و گرتن و نیكوكاری یاخود كاری باش، هه‌روه‌ها ووتوێژكردن و به‌هێزكردنی بیروباوه‌ڕی ئاینی وه لا كردنه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌م ده‌ستن به دابه‌ش كردنی دیاره‌كانی خودا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێویستیان هه‌یه.
له درێژایی مێژوودا، ئه‌مریكا خۆشبه‌خته به به‌شداربوونی مه‌ردومانێك له زۆر ئاینی جیاوازه‌وه. هاوڵاتیانی موسوڵمانانی ئێمه له ڕێگای ئاینه‌كه‌یان و ده‌ستوازی و دڵسۆزییانه‌وه ووڵاتی ئێمه‌یان یارمه‌تی داوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزتر و شوێنێكی به هیواتر بێت.
به هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه ببێته ڕه‌مه‌زانێكی پیرۆز بۆ موسوڵمانه‌كان له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و جیهان. ڕه‌مه‌زان موباره‌ك (پیرۆز). جۆرج ده‌بلیۆ بوش