سه‌رۆك بوش خانم هاریت مایه‌رز كه یه‌كێك له هه‌ره ڕاوێژكاره باوهڕپێكراوهكانیهتی، وه‌ك كه‌سێكی ده‌ستنیشان كردووه كه دووهه‌م جێگای پۆستی دادوه‌ری پڕده‌كاته‌وه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌مێكی كورت پێش دامه‌زراندنی به‌ڕێز جۆن رۆبه‌رتس بۆ پۆستی سه‌رۆكی نوێی دادگای باڵای ئه‌مریكا هات.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره كه سه‌رۆكێكی ئه‌مریكی هه‌لومه‌رجی هه‌ڵبژاردنی دوو ئه‌ندامی دادگای هه‌ره به‌رزی ووڵاته‌كه‌ی له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌ست نیشان كردبێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه، سه‌رۆك بوش گوتی خانم مایه‌رز ژیانی خۆی بۆ ده‌ستوری یاسا و مه‌سه‌له‌ی دادوه‌ری ته‌رخان كردووه. سه‌رۆك گوتی خانم مایه‌رز پێشتر دادوه‌ر نه‌بووه، نه‌ك له ڕوانگه‌ی خۆی به‌ڵكو زۆر به ووردی و به ته‌واوی یاساكانی ده‌ستوری ووڵات شی ده‌كاته‌وه و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات.
بژاره‌ی سه‌رۆك بوش كه ته‌مه‌ن 60 ساڵه، ئێستا وه‌ك ڕاوێژگاری یاسایی كۆشكی سپی كارده‌كات و پێشتر پارێزه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك بوش بووه له‌و كاته‌ی كه فه‌رمانداری ویلایه‌تی تیكساس بووه.