سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان ڕۆژی دووشه‌ممه جه‌ختی كرده سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا له ئه‌ندامێتی ته‌واوه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌متر ڕازی نابێت.
به‌ڕێز ئۆردوگان بۆ كۆنگره‌یه‌كی پارته‌كه‌ی خۆی، داد و گه‌شه‌كردن، قسه‌ی كردوو جه‌ختی كرده سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی ئه‌وروپا پێویستی به توركیایه و به لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی كه توركیا پێویستی به یه‌كێتی ئه‌وروپایه. ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپاش ده‌یه‌وێت ڕۆڵێكی جیهانی ببینێت و له ناكۆكیه شارستانیه‌كان به دوور بێت ئه‌وا پێویسته ده‌رگاكانی خۆیان بۆ توركیا واڵا بكه‌ن.
ئه‌م تێبینیانه‌ی به‌ڕێز ئۆردوگان له كاتێكدا هات كه وه‌زیره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له له‌كزه‌مبۆرگ كۆبوونه‌وه تاوه‌كو ده‌ست به هه‌وڵه‌كانیان بۆ داڕشتنی نه‌خشه‌ی كاری دانوساندنه‌كان سه‌باره‌ت به ووتوێژه‌كانی ئه‌ندامبوونی ته‌واوه‌تی بكه‌ن.
ووڵاتی نه‌مساش هه‌وڵ ده‌دات له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا باس له ئه‌ندامێتی توركیا كردووه كه ته‌نها خاوه‌نی چه‌ند مافێكی تایبه‌ت بێت و له دژی ئه‌ندامبوونی ته‌واوه‌تیه. توركیاش گوتویه‌تی ئه‌و ناتوانێت به ئه‌ندامبوونی ته‌واوه‌تی كه‌متر ڕازی بێت.
شیكه‌ره‌وان ده‌ڵێن نه‌مسا ته‌نها كێشه نیه و جیاوازی بۆچونه‌كانیش سه‌باره‌ت به قوبرس له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی توركیه‌وه وه‌ك به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌م ئه‌و به ئه‌ندامبوونه‌ی داده‌نێن.