کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن زنجیره‌یه‌ک هێرشی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل له به‌غدا بونه‌ته هۆی کوشتنی 60 که‌س و برینداربوونی ده‌یان که‌سی دیکه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن سه‌رۆکی پۆلیسی شارۆچکه‌ی به‌له‌د له نێو برینداره‌کانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌دا بووه که ئامانجه‌کانیان بانقێک، بازاڕێک و شوێنی دیکه‌ش بووه.
پێشتر هێزه‌کانی ئه‌مریکا له به‌ره‌به‌یاندا هه‌ڵمه‌تیان کردۆته سه‌ر ماڵی عه‌دنان ئه‌لدوله‌یمی سیاسته‌مه‌داری عه‌ره‌بی سونه‌کان له به‌غدا. قسه‌که‌رێکی له‌شکری به ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند که‌وا چوار که‌س ده‌ستگیرکراوه و ده‌ستیان به سه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیدا گرتووه.
به‌ڕێز ئه‌لدوله‌یمی که سه‌رۆکایه‌تی ڕێکخراوێکی عه‌ره‌به سونه‌کان به ناوی کۆنگره‌ی گه‌لی عێراقی ده‌کات گوتویه‌تی ئه‌و به‌و په‌لاماردانه حه‌په‌ساوه. له لایه‌کی دیکه‌وهه، له‌شکری ئه‌مریکی کوشتنی پێنج سه‌ربازی ئه‌مریکی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ڕاگه‌یاندووه که به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی سه‌ر ڕێگا له خۆرئاوای شارۆچکه‌ی رومادی گیانیان له ده‌ستداوه.