ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مریکا به ڕێژه‌ی 78 به‌رامبه‌ر به 22 ده‌نگیان بۆ دادوه‌ر جۆن رۆبه‌رتس دا که ببێته حه‌ڤده‌هه‌مین سه‌رۆکی دادگای باڵای ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا. به‌م شێوه‌یه‌ش، جێگه‌ی دادوه‌ر ولیام راینکوست ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و ده‌نگه‌ی که به‌ڕێز رۆبه‌رتس به‌ده‌ستی هێنا، هیچ گومانێکی تیادا نه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری دیموکراته‌کان شان به شانی کۆمارییه‌کان پشتگیری‌یان له هه‌ڵبژاردنی ده‌کرد. کاتێک که ڕۆژی دووشه‌ممه، دادوه‌ر رۆبه‌رتسی ته‌مه‌ن 50 ساڵ ده‌ست به کاره‌کانی ده‌کات ده‌بێته گه‌نجترین دادوه‌ر که پۆستی سه‌رۆکی دادگای باڵای وه‌رگرتبێت. ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێبازی ساڵانی داهاتووی ئه‌م دادگا باڵایه هه‌بێت.
بڕیاره‌کانی رۆبه‌رتس له‌وانه‌یه کاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌وه‌کانی داهاتووی ئه‌مریکاش هه‌بێت. ئێستاش ئه‌نجومه‌نی سینات چاوه‌ڕوانی ڕاگه‌یاندنێکی تری سه‌رۆک بوش ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی دادوه‌رێکی تری دادگای باڵا که جێگه‌ی دادوه‌ری خانه‌نشین خانم ساندرا ده‌ی ئۆکۆنه‌ر بگرێته‌وه.