له شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ری باكوری خۆرئاوای عێراق هێرشبه‌رێكی خۆكوژی ژن خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئه‌نجامدا پێنج كه‌س كوژراون و30 كه‌سی دیكه بریندار بوون.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا گوتویانه كه هێرشبه‌ره‌كه له نزیك ئه‌و شوێنه خۆی ته‌قاندۆته‌وه كه خه‌ڵكانی سیڤیڵی داوای قه‌ره‌بوونه‌وه‌یان كردووه بۆ ئه‌و دۆست و خزمانه‌ی له ده‌ستیان چووه و ئه‌و موڵكانه‌ی كه زیانیان پێگه‌یشتووه به‌هۆی كرداره له‌شكرییه‌كانی ئه‌مریكاوه.
هاوكات، ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك ماڵی مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه‌كان موقته‌دا ئه‌لسه‌در له شاری نه‌جه‌ف بووه هۆی كوشتنی دوو كه‌س.
له واشنتۆنی پایته‌ختیش، سه‌رۆك بوش هۆشداری زیادبوونی توند و تیژی تیرۆرستانی داوه كه ده‌یانه‌وێت ریفراندۆمی تایبه‌ت به ده‌ستور تێك بده‌ن كه بڕیاره له مانگی داهاتوودا له عێراق ئه‌نجام بدرێت.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان و ئه‌مریكاش، ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی، له‌و پێشبینیانه‌ی پێشووی پاشگه‌زبۆوه كه گوایا ده‌توانرێت ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان له ساڵی داهاتوودا له عێراق بكشێنرێته‌وه. ژه‌نه‌ڕاڵ كه‌یسی گوتی هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی بگوترێت ئه‌گه‌ری ئه‌و كشانه‌وه‌یه ده‌بێت. هه‌روه‌ها گوتیشی ئێستا نائارامیه‌كی زۆر زیاتر له دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر هه‌یه كه ئه‌و پێشبینیانه‌ی تیادا كردبوو.