سه‌رۆكی میسری حوسنی موباره‌ك بانگه‌شه‌ی لایه‌نگره‌كانی و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی كردووه له پێنجه‌م خولی سه‌رۆكایه‌تیدا هاوكاری بكه‌ن. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، موباره‌ك له به‌رده‌م په‌رله‌مانی میسری و ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی بیانی له‌وانه ڕێبه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر ئه‌لقه‌زافی ئاماده بوون.
سه‌رۆك موباره‌كی ته‌مه‌ن 77 ساڵ له میانه‌ی گوتارێكی نیشتمانیدا كه له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن بڵاوكرایه‌وه و به‌ڵێنی دا به‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسی و ئابورییانه به‌ده‌وام ده‌بێت كه له‌م دواییانه‌دا به‌رنامه ڕێژ كراون و هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی ژیانی زۆرینه‌ی هه‌ژاره‌كانی میسر له ماوه‌ی خولی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا كه تاوه‌كو 2011 به‌رده‌وام ده‌بێت.
موباره‌ك به‌ڵێنیشیدا كه هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌كانی مانگی یانزده ئازاد و ڕه‌وایانه ده‌بێت به تایبه‌تی دوا به دوای ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی مانگی نۆ بۆوه. كه تیایدا، موباره‌ك توانی له سه‌دا 88 ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست بهێنێت.