Accessibility links

له‌شكری ئه‌مریكی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه ڕێبه‌ری دووه‌می ئه‌لقاعیده‌ له عێراق كوژراوه‌


له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت ڕێبه‌ری دووه‌می ئه‌لقاعیده‌ له عێراق ئه‌بو عه‌زام له‌ میانه‌ی هێرشێكدا له به‌غدا كوژراوه.

قسه‌كه‌رێكی له‌شكری به‌ ناوی ستیڤ بۆیلان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕایانگه‌یاند كه‌وا ڕێبه‌ری تیرۆرستانه‌ له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا كوژراوه‌ كاتێك كه هێزه‌كانی ئه‌مریكی و عێراق په‌لاماری بینایه‌كی ئه‌پارتمێنتیان له پایته‌ختی عێراق دابوو.

پێشتریش، له‌شكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاندبوو كه‌وا په‌نجا هه‌زار دۆلار خه‌ڵات ده‌ده‌ن به هه‌رچ كه‌سێك كه‌ زانیارییان ده‌رباره‌ی كوشتن یاخود ده‌ستگیركردنی ئه‌بو عه‌زام بداتێ.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هێرشبه‌رێكی خۆكوژ خۆیداوه‌ به‌ ناوه‌ندێكی مه‌شق و ڕاهێنانی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی عێراقی له به‌عقوبه‌ و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 10 كه‌س كوژراوه و 25 كه‌س بریندار بووه‌‌.

هه‌روه‌ها سكرتێری گشتی ناتۆ یاب دی هووپ شێفه‌ر سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات تاوه‌كو پێداچوونه‌وه‌ به‌ سه‌ر كاری ڕاهێنانی له‌شكری عێراقی له لایه‌ن ڕێكخراوی ناتۆ بكات. تاوه‌كو ئێستاش ناتۆ ڕاهێنانی به‌ گروپێكی بچوكی پێكهاتوو له ئه‌فسه‌ری باڵای له‌شكری عێراقی كردووه‌ و ئێستا پلان داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ فراوان پێ بكات.

XS
SM
MD
LG