گروپێک له خێزانی له‌شکری ئه‌مریکی که ژماره‌یان 200 که‌سێک ده‌بوون رۆژی یه‌کشه‌ممه له واشنتۆنی پایته‌خت ڕێپێوانێکیان سازکرد و پشتیوانی خۆیان بۆ سه‌رۆک بوش له شه‌ڕی عێراقدا نیشاندا.
به‌شداربووان دروشم و هێمای پشتگیریکردنیان بۆ 130 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکی به‌رزکردبۆوه که له عێراقدا ده‌جه‌نگێن. هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی هه‌وڵه‌كانی به دیموکراتیزه‌کردنی عێراق و ئه‌فغانستانیان ده‌کرد و خۆپیشاندانه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌یان مه‌حکوم کرد که له دژی جه‌نگ ئه‌نجامدرابون.
خۆپیشاندانه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه نزیکه‌ی 100 هه‌زار که‌س به‌شداری تیادا کرد و داوای کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکایان له عێراق کردبوو و ئه‌وه‌ش به گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان دانرا که له دوای ده‌ستپێکردنی شه‌ڕ له عێراقدا ئه‌نجامدرابێت.