فڕۆکه‌کانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا به‌رده‌وام بوون له هه‌ڵدانی مووشه‌ک بۆ که‌رتی غه‌ززه وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و موشه‌کانه‌ی که میلیتانه فه‌له‌ستینیه‌کان له ماوه‌ی ڕۆژی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه‌دا بۆ باشوری ئیسرائیلیان هه‌ڵدابوو.
فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌ڵێن چه‌ند بینایه‌ک له ماوه‌ی ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌دا وێران بوون، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ که‌وتنه‌وه‌ی قوربانی له‌و هێرشانه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه. ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌و بینیایانه وه‌ک جبه‌خانه‌یه‌کی چه‌ک به‌کارهێنراوه. له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا، حه‌ماس بانگه‌شه‌ی ڕاگرتنی هێرشه به موشه‌کیه‌کانی کرد و گوتی وه‌ک تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ک بۆ کوشتنی ئه‌و 16 فه‌له‌ستینیه ئه‌نجام دراون که له هه‌فته‌ی ڕابووردوودا له ماوه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی که‌رتی غه‌ززه کوژران.
حه‌ماس ڕایگه‌یاندبوو که‌وا ئه‌و هێرشه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراوه و ئیسرائیلیش ئه‌و تاوانه‌ی ڕه‌ت کردبۆوه. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڵه‌ستینی ڕایانگه‌یاندبوو که‌وا گروپی حه‌ماس ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌نجامداوه.
له لایه‌کی تریشه‌وه، سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌کان 90 میلیتانی گومانلێکراویان له که‌ناری خۆرئاوا ده‌ستگیرکردووه و ئه‌م ژماره‌یه‌ش چووه سه‌ر ئه‌و 200 که‌سه گومانلێکراوه که له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا گیراون.