کاربه‌ه‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمببیلێک به لایه‌نی که‌مه‌وه ده که‌س کوژراوه و 30 که‌سی دیکه بریندار بووه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕوویداوه کاتێک که هێرشبه‌ره‌که به خۆی ئۆتۆمبیله پڕ له که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌یه‌وه خۆیداوه به پاسێکدا که کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی بۆ سه‌ر کار هێناوه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش، به لایه‌نی که‌مه‌وه حه‌ڤده که‌س له ئه‌نجام زنجیره‌یه‌ک هێرشی خۆکوژی کوژراون. هێرشه‌کانیش له به‌غدا و شارۆچکه‌ی موسه‌یب و حلله‌ی باشوری پایته‌خت ڕوویداوه.
هه‌روه‌ها له ئه‌نجام پێکدادانێکی نێوان هێزه‌کانی ئه‌مریکی و عێراقی له‌گه‌ڵ میلیتانه‌کانی سه‌در له گه‌ڕه‌کی مه‌دینه‌ت ئه‌لسه‌در له به‌غدا، 9 که‌س له میلیتانه‌کان کوژراون.