ئیسرائیل ژماره‌یه‌ک هێرشی ئاسمانی له دژی ئارمانجی چه‌كدارانی فه‌له‌ستینی ئه‌نجامدا و سه‌ربازه‌كانی به‌درێژایی سنوری ئیسرائیل- غه‌زه بلاوكرده‌وه، چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی فه‌له‌ستینی زیاتر له بیست موشه‌كیان هاوێشته شارۆچكه‌كانی ئیسرائیل و پێنج كه‌سیان بریندار كرد.
فرۆكه‌كانی ئیسرائیلی ئه‌مرۆ شه‌ممه هێرشی ئاسمانیان كرده سه‌ر كارگه‌كانی دروستكردنی چه‌كی گروپی حه‌ماس له هه‌رێمی غه‌زه. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر ئۆتۆمبیلێك له شاری غه‌زه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چوار فه‌له‌ستینی كوژران.
ئه‌م پێشوه‌چونانه‌ش دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بوو له رێوره‌سمێكی له‌شكری گروپی حه‌ماس كه تیایدا پازده فه‌له‌ستنی كوژران و هه‌شتا كه‌س بریندار بوون. حه‌ماس رایگه‌یاند كه‌وا ته‌ینه‌وه‌كه له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیلی بووه به‌لام ئیسرائیل رۆڵی له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ره‌تكردۆته‌وه.