ڕێبه‌رانی ئێراق به سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانیشه‌وه داوایان له سوریای دراوسێ كرد كه یارمه‌تییان بدات بۆ ڕێگرتن له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌رانی بیانی بۆ ناو ئێراق. سه‌رۆك جۆرج بوش له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تاڵه‌بانی له واشنگتۆن ئاماژه‌ی به‌و مه‌سه‌له‌یه كرد. سه‌رۆك بوش گوتی، حكومه‌تی سوریا ده‌توانێت كاری زیاتر بكات بۆ ڕێگرتن له جه‌نگاوه‌رانی بیانی له‌وه‌ی ده‌چنه‌نه ناو ئێراقه‌وه. ئه‌و خه‌ڵكانه له سوریاوه ده‌چنه ناو ئێراقه‌وه و خه‌ڵكانی زۆری بێ‌تاوان ده‌كوژن وه هه‌روه‌ها ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن میله‌تی ئێمه بكوژن . جا ده‌بێت سه‌رۆكی سوریا له وه تێبگات ئه‌م هه‌ڵوێست نه‌بونه‌ی به هێند وه‌رده‌گرین و حكومه‌ته‌كه‌ی له به‌ر دوو هۆ له په‌راوێز دا ده‌بێت. یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه هاوكار نیه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێراق دا له كاری ئاسائیشی ئێراق. ودووه‌م كراوه نییه له‌وه‌ی كه له لبنان ئه‌نجامی دا. باڵوێزی ووڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئێراق زاڵمای خه‌لیل زاد ده‌ڵێت سوریا ڕێگا به توندوتیژی و توندڕه‌وی له‌ناویاندا تیرۆرستانی په‌یوه‌ندی دار به ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌ل زه‌رقاوی له دایت بووی ئوردن ده‌دات كه خاكه‌كه‌ی به‌كار بێنن بۆ چونه ناو ئێراقه‌وه . زاڵمای خه‌لیل زاد ده‌ڵێت، بیری ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌ل زه‌رقاوی و لایه‌نگرانی بۆ ئاینده‌ی ئێراق ووڵاتێكی دیموكرات و یه‌كگرتوو و سه‌ركه‌وتوو و بشت به خۆ به‌ست نیه . ئه‌وان بیری ئێراقێكی هاوشێوه‌ی ئه‌فغانستانی ژێر ده‌ستی تاڵیبان ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ڕژێمێكی خلافه‌تی ئیسلامی دابمه‌زرێنن كه هه‌مو هه‌رێمه‌كه به‌ره‌و دواوه به‌رن وه ژنان هیچ مافی ده‌نگدانیان نه‌بێ و هیچ دیموكراتی تیا نه‌بێ و هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت ئێراق بكه‌ن به بنكه‌یه‌كی تیرۆرسمی جیهانی . ئه‌مانه ئاسۆی بیركردنه‌وه‌یانه وه سوریا ڕێگا ده‌دات به كه‌سانێكی كه خاوه‌ن بیروباوه‌ڕه‌ن بێنه ناو خاكی ئێراقه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی ئێراق سه‌ركه‌و تو نه‌بن له تاقی كردنه‌وه‌كانیان دا. حكومه‌تی سوریا گوتویه‌تی ئه‌و ئاماده‌یه هه‌رشتێك بێت بیكات بۆ هاوكاری كردنی ووڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و حكومه‌تی ئێراق بۆ سه‌قامگیركردنی ئاسایش له و ووڵاته دراوسێیه‌ی .