تۆفانی ریتا که‌مێک لاواز بووه، به‌ڵام زۆر مه‌ترسیداره و شه‌پۆله‌که جۆری پێنجه و ئاڕاسته‌که‌ی به‌ره‌و تکساسه.
سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان بۆ ڕه‌وشێکی زۆر خراپتر وه‌ک له‌وه‌ی زریانی کاترینا ئاماده ده‌که‌ن له کاتێکدا که تۆفانی ریتا که‌نداوی مه‌کسیک تێده‌په‌ڕێنێت و هێزی باکه‌ی 265 کیلۆمه‌تره له سه‌عاتێک. له تکساس، سه‌دان هه‌زار که‌س به خۆیان و ئۆتۆمبیله‌کانیانه‌وه ڕژاونه‌ته سه‌ر شاڕێکانی گاڵڤستۆن و هیوستن و هه‌ندێ شاری تر تاوه‌کو ئه‌و ناوچانه چۆڵ بکه‌ن که له‌سه‌ر ڕێچکه‌ی شه‌پۆله‌که‌یه.
نیگه‌رانیه‌کان زۆربوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی که له‌وانه‌یه ریتا ولایه‌تی لویزیانا بگرێته‌وه که هێشتا به کاره‌ساته‌که‌ی کاتریناوه ده‌ناڵێنێ.
فه‌رمانداری لویزیانا داوای له دانیشتوان کردووه که ناوچه که‌نار ده‌ریاییه‌کان جێ بهێڵن و ده‌ڵێت پێشبینی ئاکامی خراپی ئه‌م شه‌پۆله نوێیه‌ی تۆفانی ریتا ده‌که‌ن. ناوه‌ندی هێریکهینی نیشتمانی ئه‌مریکی ئێستا پێشبینی ده‌کات که ریتا له دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی یاخود زوویه‌کی ڕۆژی شه‌ممه بگاته گاڵڤستۆن.
له ڕۆژ چوارشهممها، سه‌رۆک بوش حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاوی له ویلایه‌ته‌کانی لویزیانا و تکساس ڕاگه‌یاند و ڕێگه‌ی به ئاژانسی به‌ڕێوبردنی کاروباری ته‌نگه‌تاوی فیدرالیدا کاروباره‌کانی خۆیان ڕێک بخه‌ن.