سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی، ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانی جۆن رید له له‌نده‌ن کۆده‌بێته‌وه تاوه‌کو گفتوگۆ له‌سه‌ر پێکدادانه‌که‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی نێوان پۆلیسی عێراقی و سه‌ربازه به‌ریتانیه‌کان له شاری به‌سره‌ی باشوری عێراق بکه‌ن.
به‌ڕێز ئه‌لجه‌عفه‌ری له به‌یاننامه‌یه‌کدا گوتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌که‌ن و هه‌ردوو حکومه‌تی عێراقی و به‌ریتانی له په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکدان. هه‌ندێ له کاربه‌ده‌ستانی عێراق ڕه‌خنه‌یان له‌و په‌لاماردانه‌ی له‌شکری به‌ریتانی بۆ سه‌ر به‌ندینخانه‌یه‌کی به‌سره گرتووهه که له‌نده‌ن ده‌ڵێت ئامانجه‌که‌ی ئازادکردنی دوو سه‌ربازی به‌ریتانی نهێنی بووه.
له ماوه‌ی ئه‌و په‌لاماردانه‌دا، هێزه‌کانی به‌ریتانی بۆیان ده‌رکه‌وت که‌وا دوو سه‌ربازه نهێنیه‌که بۆ لای ژماره‌یه‌ك چه‌کداری ناوخۆ گوێزراونه‌ته‌وه. ئه‌و دوو سه‌ربازه نهێنیه‌ش ده‌ستگیرکرابوون به تاوانی ئه‌وه‌ی ته‌قه‌یان له دوو پۆلیسی عێراقی کردووه و له دواییدا زانراوه که له ماڵێکدان و ڕزگارکراون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش له به‌سره، به لایه‌نی که‌مه‌وه 300 عێراقی که به ئه‌فسه‌ره‌کانی پۆلیسی ئه‌و شاره‌وه خۆپیشاندانیان له دژی ئه‌و په‌لاماردانه ئه‌نجامداوه و هه‌ندێکیان داوای دادگایی کردنی ئه‌و سه‌ربازه به‌ریتانییه ئازادکراوهیان له عێراق کردووه.