ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باكور ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ووڵاته یه‌کگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌زگای ئاوی
سووك بۆ به‌رهه‌مێنانی ووزه‌ی ناوه‌كیمان بۆ دابین نه‌كات، ئه‌وا ئێمه ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوه‌كی خۆمان نابین.
دوێنێ دووشه‌ممه له میانه‌ی كۆبونه‌وه شه‌ش قۆڵیه‌كه‌ی په‌یوه‌ست به به‌رنامه‌ی ناوه‌كی كه له په‌كین به‌ڕێوه‌چوو، حكومه‌تی كۆریای باكور به‌ڵێنی دا واز له به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌ی خۆی بهێنێت له به‌رامبه‌ر ده‌ستكه‌وتنی یارمه‌تی ئابوری و ووزه و هه‌روه‌ها دڵنیا كردنه‌وه‌ی ئاسایشی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ر له‌وه‌ی په‌كین به‌جێهێڵێت (كیم گی گوان) ی نوێنه‌ری حكومه‌تی كۆریای باكوری بۆ كۆبونه‌وه شه‌ش لایه‌نه‌كه گوتی دابینكردنی ده‌زگای ناوه‌كی ئاوی سوك له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، گۆڕانكاری له هه‌ڵوێستی دوژمنكاری ئه‌مریكا له دژی ووڵاته‌كه‌مان دێنێته گۆڕێ.
له‌و باره‌یه‌وه ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێ داواكه‌ی ئه‌م دواییه‌ی پیۆنگ یه‌نگ دژی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه كه دوێنێ له په‌كین مۆركرا و حكومه‌تی ژاپۆنیش ده‌ڵێ داواكه‌ی كۆریای باكور نابه‌جێیه.
هاوكات ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له په‌كین داوای ل لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی ووت‌وێژی ناوه‌كی كرد ، پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان ببن.