كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێن چوار ئه‌فسه‌ری ئاسایشی ئه‌مریكی له شاری موسڵی باكور كوژراون كاتێك كه هێرشێكی خۆكوژی له دژی كاروانی دیپلۆماتێكی ئه‌مریكی ئه‌نجامدراوه.
هه‌مان كاربه‌ده‌ست گوتی دوو پاسه‌وانی تر ڕۆژی دووشه‌ممه بریندار بوون. یه‌کێك له قوربانیه‌كان، كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بووه و ئه‌وانیتر پاسه‌وانی تابه‌ت بوون.
هاوكات، به‌ریتانیا دانی به‌وه‌دا ناوه كه سه‌ربازه به‌ریتانیه‌كان له به‌سره زرێپۆشێكیان به‌كارهێناوه بۆ ڕووخاندنی دیواری زیندانخانه‌یه‌ك له پێناو ئازادكردنی دوو سه‌ربازی به‌ریتانی ده‌ستگیركراو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیه‌وه. وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌ڵێت كۆمانده‌ری ناوخۆی به‌ریتانی له‌و شاره‌دا ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌و فه‌رمانه‌یداوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كه ئه‌و سه‌ربازه ده‌ستگیركراوانه بدرێنه ده‌ست میلیتانه عێراقیه‌كان، له پاشدا ده‌ركه‌وتووه كه‌وا بۆچونه‌كه‌یان ڕاست بووه.
به‌ریتانیا ده‌ڵێت سه‌ربازه‌كان له پاشدا ئه‌و دوو سه‌ربازه‌یان له ماڵێكی نزیك ئه‌و زیندانخانه‌یه ڕزگار كردووه. جێی ئاماژه پێكردنه كه پۆلیسی عێراقی دوای ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له شاری به‌سره‌ی باشوری عێراق ئه‌م سه‌ربازه نهێنییه به‌ریتانیانه‌ی ده‌ستگیر كردبوو .