كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك ملیار دۆلار له بوجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری سه‌رده‌می حكومه‌تی كاتی ئه‌یاد عه‌للاوی دیار نه‌ماوه.
كاربه‌ده‌ستان ئه‌و حاڵه‌ته به گه‌وره‌ترین كاری دزی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن كه له مێژوودا ئه‌نجام درابێت. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌م كاره وای له وه‌زاره‌تی به‌رگری كردووه كه پاره‌ی بۆ كڕینی چه‌ك نه‌بێت و ئه‌ركی جه‌نگینی دژ به یاخیبوان ئاڵۆز بكات.
ئه‌و پاره‌یه ده‌بوایه بۆ كڕینی چه‌ك به‌كار بهێنرایه، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌و كۆنتراكتانه‌ی چه‌ك له ڕێگه‌ی لایه‌نی نێوه‌ند ئیمزا كراون و ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا ئه‌نجام نه‌دراوه كه چه‌ك دابین ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها نرخی زیاد نوسراوه.
له‌و شتومه‌كانه‌ی كه له‌و ماوه‌یه‌دا كڕاوه و ئێستا جێ پرس و لێكۆڵینه‌وه‌یه بریتیه له كڕینی هه‌لیكۆپته‌رێكی پۆڵۆنی كه بۆ ماوه‌ی 28 ساڵه له كاركردندایه. حازم شه‌علانی وه‌زیری به‌رگری حكومه‌تی عه‌لاوی ئه‌و تاوانانه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه و ده‌ڵێت كۆمیته‌یه‌كی سه‌ر به حكومه‌ت پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕێكه‌وتنانه‌دا ده‌كات كه ئه‌نجام دراون