له دووه‌م ڕۆژی لوتکه سێ ڕۆژییه‌که‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که به بۆنه‌ی شه‌ستهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ڕێکخراوه‌که‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌رۆک و سه‌رۆک وه‌زیرانی ووڵاتانی جیهان گوتاری خۆیان پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی گشتی ن.ی ده‌که‌ن.
له دانیشتنی ڕۆژی یه‌که‌می لوتکه‌که‌دا، سه‌رۆک بوش و سکرتێری گشتی ن.ی گوتاری خۆیان پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد. له کۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌شدا، سه‌رۆکی 65 ووڵات گوتاری خۆیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن. له‌و ووڵاتانه‌ش بریتین له ڕووسیا، هندستان، چین، ژاپۆن، عێراق و ئیسرائیل.
سه‌رۆکی ڕووسی ڤلادمیر پوتن له ماوه‌ی گوتاره‌که‌یدا جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌بێت ن.ی ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بێت له به گژداچونه‌وه‌ی تیرۆرزمان و گوتی ئه‌مڕۆکه تیرۆرزم مه‌ترسی سه‌ره‌کی‌یه که ڕووبه‌ڕووی مافه‌کان مرۆڤ و ئازادی و گه‌شه‌کردنی ووڵاتان و گه‌لان بۆته‌وه.
سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی گوتاره‌که‌ی بۆ سوپاسکردنی یارمه‌تیه‌کانی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌کار هێنا و ڕه‌خنه‌ی له تیرۆرزم گرت و بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ووڵاته‌که‌ی داوای یارمه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد. جێی باسه، سه‌رۆکی عێراقی به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و کوردی قسه‌ی کرد. به‌ڕێز تاڵه‌بانی گوتی" عێراق له خۆڵه‌مێشی دکتاتۆری هاتۆته ده‌رێ سه‌رباری ئه‌و پاش خستن و به فیڕۆچوونه‌ی سه‌رچاوه‌کان و خراپ مامه‌ڵه‌کردنه‌ی که له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌دا ئه‌نجامدراوه. ئێمه دڵی خۆمان ده‌که‌ینه‌وه، هیوادارین که هه‌موو جیهان له به‌ها و گرنگی هه‌ڵوێستی عێراقیه‌کان له دژی تیرۆرزمان و ڕه‌تکردنه‌وه‌یان بۆ تیرۆرست و بیرۆکه دواکه‌وتووه‌کان تێ بگه‌ن."
بێ له‌م گوتارانه و کۆبونه‌وه‌ی ڕه‌سمی لوتکه‌که، سکرتێری گشتی ن.ی له‌گه‌ڵ چه‌ندین ڕێبه‌ری جیهانیدا دانیشتنی تایبه‌تی هه‌یه. جێی باسه لوتکه‌که له ڕۆژی هه‌ینی کۆتایی دێت و باوه‌ڕده‌کرێت ڕاگه‌یاندنی ریفۆرمی ڕێکخراوه‌که‌ی تیا قبوڵ ده‌کرێت.