کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی پێنج شه‌ممه دوای ڕوودانی سێ هێرشی خۆکوژی به لایه‌نی که‌مه‌وه 22 پۆلیس و ژماره‌یه‌کی تری خه‌ڵکی سیڤیڵ له به‌غدا کوژراون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن دوو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م که ته‌نها چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌کیان نێوان بووه بۆته کوشتنی حه‌وت ئه‌فسه‌ری پۆلیس له گه‌ڕه‌کی دۆره له پایته‌خت. چه‌ند سه‌عاتێکیش پێش ڕوودانی ئه‌م هێرشانه، به لایه‌نی که‌مه‌وه 15 پۆلیسی تر و پێنج که‌سی سیڤیڵ له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێک له هه‌مان گه‌ڕه‌ک کوژراون.
ئه‌م هێرشانه دوا به دوای هێرشه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه هات که له پایته‌ختی عێراق زیاتر له 150 که‌سی کوشت.
ئه‌لقاعیده‌ش له‌سه‌ر ماڵپه‌رێکی سه‌ر ئینته‌رنێت ڕایگه‌یاندووه که‌وا ئه‌م هێرشانه‌یان تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی شارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ره که له لایه‌نی له‌شکری ئه‌مریکی و عێراقیه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن. هه‌روه‌ها زه‌رقاوی شه‌ڕی دژ به موسوڵمانانی شیعه‌ی له عێراق ڕاگه‌یاندووه.