به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی ژنانی ئه‌فغانستان بابه‌تی ئه‌م گوتاره بیروباوه‌ڕی حكومه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه: ئه‌فغانستان بۆ یه‌كه‌م جار هۆڵی وه‌رزشی جومناستیك بۆ ژنان له كابوڵ ده‌كاته‌وه.
وه‌زیری كاروباری ژنانی ئه‌فغانی مه‌سعوده جه‌لال له ماوه‌ی مه‌راسیمی سوێندخواردنه‌كه‌یدا جه‌ختی له ده‌زگایه‌كی وه‌رزشی نوێ كرد كه به‌هاكه‌ی سه‌د و ده هه‌زار دۆلاری ده‌بێت. خانم جه‌لال گوتی ئه‌و هۆڵی وه‌رزش كردنه‌بوار به به ژنانی وه‌رزشه‌وانی ئه‌فغانی ده‌دات كه شوێنێكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی وه‌رزشی تیادا به‌ده‌ست بهێنن. له سه‌رده‌می ڕژێمی تاڵه‌بانه‌كاندا، ژنان قه‌ده‌غه‌كرابوون له‌وه‌ی كه به‌شداری له وه‌رزشسدا بكه‌ن. بۆ چه‌ندین له ژنای ئه‌فغانی ئه‌م ده‌زگا نوێیه وه‌رزشیه هێمایه‌كه بۆ هیوا به ژیانێكی باشتر. ملیۆنه‌ها ژنی ئه‌فغانی هه‌وڵ و ته‌قه‌لا ده‌ده‌ن بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر هه‌ژاری و جیاوازی و كاریگه‌ره خراپه‌كانی چه‌ندین ساڵی شه‌ڕ و ده‌ستبه‌سه‌ری. حاڵه‌ته‌كانی منداڵبوون و له‌بارچوونیش هه‌ر به به‌رزی ماونه‌ته‌وه. ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واریش له نێو ژنان و كچانی ئه‌فغانیدا به له سه‌دا هه‌شتا و پێنج داده‌نرێت.
سه‌رباری ئه‌و گرفته زۆرانه‌ش، ژنانی ئه‌فغانی ڕای خۆیان ده‌رده‌بڕن تاوه‌كو به‌رگری له مافه‌كانی ژنان بكه‌ن. زیاتر له پێنج سه‌د ژن خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ربژار كردووه كه بڕیارهه له هه‌ژده‌ی مانگی نۆ به‌ڕێوه بچێت.
سافورا ئه‌لخانی خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كاندید كردووه و به‌هۆی مه‌ترسی قاچاخچیه‌كانی به‌نگ و موخه‌ده‌راته‌وه هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌ی بامیان له ژێر پارێزگاری پاسه‌وانه تایبه‌تیه‌كانی له‌شكر به‌ڕێوه ده‌بات. خانم ئه‌لخانی ده‌ڵێت من ناترسم. به‌ڵام مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه توندڕه‌وه‌كان ده‌ستبخه‌نه كاروباری كاندیده ژنه‌كانی تره‌وه.
خانم ئه‌لخانی ده‌ڵێت" ته‌نانه‌ت ڕێبه‌ره پیاوه‌كانی ناوخۆ هانی دزین و فڕاندنیان داوه تاوه‌كو ڕێگه‌مان لێ‌بگرن بچینه ناو په‌رله‌مانه‌وه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت زۆر به هۆشدارییه‌وه قسه بكه‌ین."
خانم شوكریه باراكزای كه كاندیدێكه له كابوڵه‌وه گوتی كۆمه‌ڵگای ئێمه هه‌میشه ژنانی به لاواز داناوه، به‌ڵام كاتی یه‌كسانی هاتوه و ژماره‌یه‌كی زۆری ژنانی ئازاش هاتونه‌ته پێشێ و بونه‌ته سیاسه‌تمه‌دار. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ده‌بنه یه‌كه‌م هه‌نگاوی بچوك بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه.
باڵیۆزی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان، ڕۆناڵد نیومان، ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی داهاتوو به‌شێكن له پرۆسه‌یه‌كی درێژی سه‌قامگیركردنی بارودۆخ له ئه‌فغانستان وه‌ك نیشتمان و وه‌ك دیموكراسی و به پێی قسه‌كانی ئه‌و ، ئه‌و كارێكی گه‌وره‌یه.