سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد به گژی ووڵاتانی ڕۆژئاوا چۆته‌وه كه داوایان له تاران كردووه به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌ی ڕابگرێت.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نژاد ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌رده‌م لوتكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیورك ڕه‌خنه‌ی گرت له‌و هه‌ڕه‌شانه یان به‌كارهێنانی هێز دژی ووڵاتان و گه‌لان له‌به‌ر خاتری ئاسایش و سه‌روه‌ری ژماره‌یه‌كی كه‌می به ده‌سه‌ڵات و گوتی ئه‌وه زۆر ڕوونه كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستورنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نژاد ناڕه‌حه‌تی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه له سه‌ره‌تادا ڤیزای ئه‌مریكای پێنه‌دراوه تاوه‌كو ئاماده‌ی لوتكه‌كه بێت. سه‌رۆكی ئێرانی گوتی ده‌بێت هاتن بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بنكه سه‌ره‌كیه‌كانی بۆ هه‌ر هه‌موو 191 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه جیهانیه ئاسان بێت.
واشنتۆن پێشتر ڕازی نه‌بوو به دانی ڤیزا به سه‌رۆكی ئێرانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی گومانی لێكراوه ده‌ستی له مه‌سه‌له‌ی بارمته گیراوه ئه‌مریكیه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكی له تاران هه‌بووبێت كه له ساڵی 1979 دا ئه‌نجام درابوو.
هه‌روه‌ها ڕێبه‌ری ئێرانی ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی فه‌رامۆش كردبوو كه سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌كی تاران ڕووبه‌ڕوی بۆته‌وه، هه‌رچه‌ندێكیشه كه مه‌سه‌له‌یه‌كی سه‌ره‌كی ووتوێژه ده‌ره‌كیه‌كانی لوتكه‌كه بوو.