ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل و ته‌قه‌کردن له ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆته هۆی کوشتنی زیاتر له 150 که‌س و برینداربوونی سه‌ده‌ها که‌سی تر له به‌غدای پایته‌خت که زۆربه‌یان موسوڵمانی شیعه‌کانن.
ئه‌م هێرشه خوێناوییه له گه‌ڕه‌کی کازمیه ڕوویداوه کاتێک که هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له ناو ئۆتۆمبیلێکی جۆری ڤان له‌ه نێو قه‌ره‌باڵغیه‌کی خه‌ڵکی وه‌ستاو بۆ کارکردن خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئه‌نجامدا 90 که‌س کوژراوه و به لایه‌نی که‌مه‌وه 160 که‌س برینداربووه. ئه‌م جۆری کاره توند و تیژییانه له سه‌رانسه‌ری به‌غدا دووباره بۆوه و به لایه‌نی که‌مه‌وه نۆ هێرشی ته‌قینه‌وه‌ی تر ڕوویدا و بووه هۆی کوشتن و برینداربوونی ده‌یان که‌سی تر.
له لایه‌کی تره‌وه، له باکوری ناوچه‌ی تاجی کۆمه‌ڵێک چه‌کدار 17 که‌سیان له ماڵه‌کانی خۆیان هێناوه‌ته ده‌رێ و له به‌ره‌به‌یاندا کوشتوویانن. ئه‌لقاعیده‌ش له عێراق گوتویه‌تی په‌یامێکی سه‌ر ئینته‌رنێت که ڕاسته‌قینێتی جه‌خت نه‌کراوه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاندووه که‌وا هه‌ڵساون به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ی به‌غدا تاوه‌کو هه‌قی خۆیان له‌و هێرشه هاوبه‌شه‌ی نێوان هێزی له‌شکری ئه‌مریکی و عێراقی له شارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ر بکه‌نه‌وه.
ئه‌م کاری توند و تیژییانه‌ش له کاتێکدا هاتووه که ڕێبه‌رانی عێراقی به‌رنوسی ده‌ستورییان بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناردووه دوای ئه‌وه‌ی کۆتای‌یان به دانوساندنی چه‌ند هه‌فته‌ییان له‌و باره‌یه‌وه کردووه.