سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت خشته‌یه‌كی دیاریكراو بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكی له عێراق دانانێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه، سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی دوا به دوای ووتوێژه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش گوتی بوونی هێزه له‌شكرییه‌كانی ئه‌مریكا و نێونه‌ته‌وه‌یی له عێراق بۆ گه‌شه‌كردنی ڕه‌وشی ووڵاته‌كه و دیموكراسی گرنگه. به‌ڕێز بوش له لای خۆیه‌وه به‌ڵێنی دا كه ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ست هه‌ڵناگرێت له یارمه‌تیدانی عێراق بۆ به‌رهه‌ڵستی كردنه‌وه‌ی تیرۆرستان و چوونه ڕێزه‌ی ووڵاتی دیموكراتخواز.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز تاڵه‌بانی داوای له ووڵاتانی دراوسێی عێراق كرد كه له شه‌ڕی دژه تیرۆردا هاوكاری بكه‌ن كه دوژمنی هه‌موو عه‌ره‌ب و میلله‌تانی موسوڵمانه.سه‌باره‌ت به به‌رنوسی ده‌ستوری عێراق، تاڵه‌بانی گوتی یه‌كێكه له ده‌ستوره هه‌ره باشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌ڕێز بوش پیرۆزبایی له ڕێبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی عێراقی كه كاری له‌سه‌ر به‌رنوسی ئه‌و ده‌ستوره كردووه كه بڕیاره گه‌لی عێراقی له ماوه‌ی مانگی داهاتوودا ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن.
هه‌ردوو سه‌ركرده پێش ده‌ستپێكردنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیورك پێكه‌وه دانیشتن كه بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌ست پێ بكات.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی وورده‌كارییه‌كانی ئه‌و كۆنفرانسه و پرسیاری سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا گوێ له‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.