هه‌زاره‌ها فه‌له‌ستینی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به چه‌پڵه‌ڕێزانه‌وه و هه‌ڵگرتنی ئاڵای فه‌له‌ستینیه‌وه چوونه ناو ئه‌و نیشته‌جێیانه‌ی كه‌رتی غه‌ززه كه ئیسرائیلیه‌كان چۆڵیان كردووه دوای 38 ساڵ له داگیركردن.
ئاهه‌نگ و خۆشیه‌كه ڕاگیرا كاتێك كه فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای له‌شكری ئیسرائیلی به ناو كسوفم تێپه‌ڕی بۆ ناو ئیسرائیل و به‌م شێوه‌یه كشانه‌وه‌ی هه‌موو سه‌ربازه‌كان ته‌واو بوو. هه‌ر هه‌موو 8500 نیشته‌جێبووه جوله‌كه‌كانیش له مانگی ڕابووردوودا ئه‌و ناوچانه‌یان چۆڵ كرد.
سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌كان ده‌روازه‌ی ئه‌و نیشته‌جێیانه‌یان داخست و پارچه به‌ردی كۆنكریتیان داناوه تاوه‌كو ئه‌و ڕێگه‌یه بگرن كه ئیسرائیل و غه‌ززه پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
چه‌كداره فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌ستیان به ته‌قه‌ی خۆشی كرد ده‌ستبه‌جێ دوای به‌جێهێشتنی ئیسرائیلیه‌كان. هه‌ندێكیان ئاڵایان داده‌نا و ئه‌وانی تریشیان ده‌ستیان به له‌ناوبردنی ئه‌و كنیشانه كردووه كه چۆڵ كراون.