تیمه‌كانی به‌هاوارچوون و فریاگوزاری له شاری نیوئۆرلینس ماڵ به ماڵ به‌دوای ته‌رمی قوربانیانی تۆفان و زریانی كاترینا ده‌گه‌رێن كه له رۆژی بیست‌و نۆی مانگی رابردوو له كه‌ناری باشووری ئه‌مریكای دا.
تا ئێستا وا راگه‌یاندراوه كه زیاتر له سێ سه‌د كه‌س له‌و شاره‌و شوێنه‌كانی دی به‌درێژایی كه‌نداوی مه‌كسیك كوژراون.
بێ گومان ژماره‌ی كوژراوان زیاتریش ده‌بێت، به‌لام سه‌رۆكی كرداره ته‌نگه‌تاوییه‌كانی نیوئۆرلینس، كۆلۆنێل تێری ئێبه‌رت، ده‌لێت له ئه‌نجامی هه‌وله‌كانی به‌دواداگه‌ران ژماره‌ی ته‌رمه‌كانی كه دۆزراونه‌ته‌وه كه‌متره له‌وه‌ی كه چاوه‌روان ده‌كرا، ئه‌مه‌ش ئه‌و هیوایه به‌هێز ده‌كات كه هه‌لسه‌نگاندنه‌كانی پێشوو هه‌ڵه بن كه ده‌یانگوت له‌وانه‌یه ده هه‌زار كه‌س كوژرابن.
هه‌رچه‌نده شاری نیوئۆرلینس له ژێر فه‌رمانی چۆلكردنی به‌زۆری دایه، به‌لام جارێ كاربه‌ده‌ستان هێزیان به‌كارنه‌هێناوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هێشتا له‌ناو شاره‌كه‌دا ماون.