ئۆپۆزسیۆنی سیاسی میسر به‌رهه‌لستی به‌رامبه‌ر به سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆك حوسنی موباره‌ك له هه‌لبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی راگه‌یاندوه.
به‌رێز موباره‌ك، كه ماوه‌ی بیست و چوار سالی رابردوو ده‌سه‌لاتی له ده‌ستدا بووه، گه‌رێكی دیكه‌ی شه‌ش سالی له هه‌لبژاردنه‌كاندا برده‌وه.
شایانی باسه ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه له میسر رێگه درا زیاتر له یه‌ك پالێوراو به‌شداری له هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی دا بكه‌ن.
كۆمسیۆنی فه‌رمی هه‌لبژاردنی رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌كی كه‌م ده‌نگیان دا به‌لام سه‌رۆكی حه‌فتا و حه‌فت سالان هه‌شتاو هه‌شت له سه‌دای ده‌نگه‌كانی برده‌وه. به‌رهه‌لستانی به‌رێز موباره‌ك ده‌لێن فرت‌و فێل و نارێكی زۆر له شێوازی به‌رێوه چوونی هه‌لبژاردنه‌كاندا كرابوو.
رێبه‌ری پارتی غه‌د، ئه‌یمه‌ن نور، كه به جیاوازیه‌كی زۆر دووه‌م ده‌نگی هێناوه ده‌لێت ئه‌و هه‌وڵده‌دات ده‌نگدانه‌كه هه‌لوه‌شێنێته‌وه.