سه‌ربازانی ئه‌مریكی و عیراقی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ره‌كیان ده‌ستپێكرد بۆ دوباره گرتنه‌وه‌ی شاری ته‌له‌عفه‌ری باكووری عیراق، كه له‌وه‌تای سالی دوو هه‌زار و سێ به زۆری له‌ژێر كۆنترۆلی یاخیبووانه.
سه‌رۆك وه‌زیری عیراقی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری گوتی فه‌رمانی به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان داوه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه هێرشه‌كه ده‌ستپێبكه‌ن بۆ پاكژ كردنه‌وه‌ی شاره‌كه له تیرۆرستان.
ته‌له‌عفه‌ر كه ده‌كه‌وێته سه‌ر روباری فورات، چوارسه‌د و بیست كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژئاوای به‌غدا، ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای قاچاغی نێوان سوریا‌و عیراق.