ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڤیزه‌ی داوه به سه‌رۆكی ئێرانی تاوه‌كو بتوانێت ئاماده‌ی لوتكه‌ی ڕێبه‌رانی جیهان بێت له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له هه‌فته‌ی داهاتوودا له شاری نیۆرك ده‌به‌سترێت.
قسه‌كه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سیان مه‌ككۆرماك ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی ئه‌و بڕیاره بۆ دانی ڤیزا به سه‌رۆك مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد له‌سه‌ر بنچینه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی ئه‌مریكابووه كه ووڵاتی میوانداری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.
به‌ڕێز مه‌ككۆرماك گوتیشی ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌و بڕیاره به پێی فه‌رمانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خانم كۆنده‌لیزا رایسه‌وه ده‌رچووه. به‌ڕێز مه‌ككۆرماك گوتیشی ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌رۆكی ووڵات نه‌بوایه ئه‌وا ڤیزه‌یان پێ نه‌ده‌به‌خشی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گومانی به‌شداربوون له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكی ساڵی 1979 ی تارانی لێده‌كرێت.
به‌ڕێز مه‌ككۆرماك له ماوه‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی حكومه‌تی ئێرانی كرد كه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌مریكا بداته‌وه ده‌رباره‌ی ڕۆڵی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌و ڕووداوی گه‌مارۆدانه‌دا.