سه‌رۆك بوش فه‌رمانی داوه سه‌ربازی زیاتر بنێرێته كه‌ناری كه‌نداو بۆ یارمه‌تی دانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی فریاگوزاری دوای كاره‌ساتی تۆفانی كاترینا.
له گوتارێكدا كه ئه‌مرۆ شه‌ممه له رادیۆ بلاوكرایه‌وه، سه‌رۆك بوش گوتی حه‌فت هه‌زار سه‌ربازی تر بۆ ناوچه‌كه ده‌نێرێت، به‌مه‌ش ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان ده‌گاته یانزده هه‌زار سه‌رباز.
سه‌رۆك هه‌روه‌ها گوتی ئێستا بیست و یه‌ك هه‌زار پاسه‌وانی نیشتیمانیش له ستانه‌كانی لویسیانا و میسیسپی كریاره فریاگوزاریه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌رۆك گوتیشی كه هه‌ندێك له قوربانیان، به‌تایبه‌تی له شاری نیو ئۆرلینس، به‌پێی پێویست هاوكاریان پێناگات.