ئه‌م ووتاره بیروباوه‌ڕی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه:
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان ده‌ڵێت له شێوه‌ی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ل گروپی نوژادی كورده‌كاندا چه‌ندین هه‌ڵه له لایه‌ن توركیاوه ئه‌نجامدراوه. فه‌رامۆشكردنی ئه‌م هه‌ڵانه بۆ ووڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك توركیا ڕه‌فتارێكی به‌جێ نه‌بوو. سه‌رۆك وه‌زیر له شاری دیاربه‌كری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵات ئه‌م تێبینیانه‌ی بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی ئه‌و شاره‌دا كه گه‌وره^رین دانیشتوانی كورده‌كانی لێیه.
به‌ڕێز ئۆردوگان گوتیشی كێشه‌ی كورد ته‌نها كێشه‌ی ئه‌م به‌شه‌ی نیشتمانه‌كه نیه به‌ڵكو كێشه‌ی هه‌مووانه و كێشه‌ی منیشه. سێزگن تانریكولو سه‌رۆكی لێپرسراوی ڕێكخراوێكی قه‌ده‌غه‌كراوی دیاربه‌كر ده‌ڵێت ناتوانرێت گرنگی گوتاره‌كه‌ی سه‌ڕۆك وه‌زیر به كه‌م-نرخ له قه‌ڵه‌م بدرێت. به‌ڕێز تاریكولو گوتیشی ئه‌مه بۆ یه‌كه‌م جاره ڕێبه‌رێكی تورك دان به هه‌ڵه‌كانی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت بنێت.
فه‌رمانداری دیاربه‌كر عوسمان بایده‌میر تێبینیه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیر ئۆردوگانی به بناغه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێی په‌یوه‌ندییه‌كان دانا. فه‌رماندار بایده‌میر ده‌ڵێت یه‌كه‌م شت و له هه‌مووی گرنگتر پێویسته ئێمه ناكۆكیه چه‌كدارییه‌كان ڕابوه‌ستێت. ئه‌گه‌ر توندوتیژییه‌كان ڕاوه‌ستان ئه‌وا ئه‌و كاته كه‌ش و هه‌وای باوه‌ڕی و متمانه‌یی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ، كورده‌كانی توركیا داوای كۆتایی هاتنی قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی كوردی و ده‌ربڕینی دابونه‌ریتی كه‌لتورییان ده‌كرد. زۆرینه‌ی كورده‌كان به‌رده‌وامن له به‌شداریكردن له ژیانی سیاسی و كه‌لتوری توركه‌كاندا. به‌ڵام هه‌ندێ له كورده‌كان بوونه‌ته به‌شێك له گروپه جوداخوازه توند و تیژه‌كانی وه‌ك په‌كه‌که یاخود پارتی كرێكارانی كوردستان.
له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا، حكومه‌تی توركیا ریفۆرمی یاسایی ئه‌نجامدا تاوه‌كو ده‌ست درێژییه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایش نه‌هێڵێت. له ساڵی 2004 دا، كۆرسێكی تایبه‌تی خوێندنی زمانی كوردی له ئه‌سته‌نبول و شه‌ش شاری تری باشوری ووڵات ده‌ستی پێكرد.
سه‌رۆك وه‌زیر ئۆردوگان دوا به دوای گوتاره‌كه‌ی له دیار به‌كر، داوای له به‌رێوبه‌رانی ده‌زگاكانی میدیای توركی كرد ڕێگه به كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆن و ڕادیۆیی ناوچه‌كه بدات به كوردی به‌رنامه پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئۆڕاڵ چاڵیشڵار كه نوسه‌رێكی ڕۆژنامه‌ی جمهوریه‌ته ده‌ڵێت ده‌توانرێت به دیموكراسی كێشه‌ی كورده‌كانی توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت. بێگومان، ئێمه خه‌و نابینین، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كێشه‌یه به قووڵی ڕه‌گی داكوتاوه و ناتوانرێت به ئاسانی و به دوو گوتار یان دوو سه‌ردان چاره‌سه‌ر بكرێت. ئێمه چاك به‌وه ده‌زانین، به‌لام هیچ نه‌بێت ئه‌توانم بڵێم كه‌وا ڕیبازه‌كه ڕاسته و هه‌نگاوی چاك له‌و باره‌یه‌وه نراوه.
له میانه‌ی ڕاگه‌یاندنێكی نووسراودا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گوتی توركیا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، هه‌نگاوی فراوان و گرنگی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی دیموكراتیزه كردن و مافه‌كانی مرۆڤ داوه.
ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ده‌ستخۆشكه‌ری له ده‌سه‌ڵاتدارانی توركی و گه‌لی توركی ده‌كات بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ی داوییانه و ده‌ڵێت به‌رده‌وام ده‌بن له پشتگیریكردن له توركیا له كاتێكدا ك هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه ده‌نێت له‌م پرۆسه‌یه‌دا.