کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن 965 حاجیه شیعه‌کان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا کوژراون دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پرده‌ی که پیایدا تێده‌په‌ڕین به‌ره‌و مزگه‌وتێکی پیرۆزی شیعه‌کان له ناوچه‌ی کازمیه‌ی باکوری خۆرئاوای به‌غدا، ڕووخا. هاوکات، کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی عێراقی و سیاسه‌تمه‌داران و له‌شکری ئه‌مریکی له به‌غدا لێکۆڵینه‌و له استی ئه‌و ڕاپۆرتانه ده‌که‌ن که سه‌باره‌ت ئه‌م ڕووداوه ڕاگه‌یه‌ندراوه.
به پێی کاربه‌ده‌ستانی عێراقی له به‌غدا، هه‌زاره‌ها که‌س که زۆربه‌یان حاجی موسوڵمانی شیعه بوون به پێ له ئهعزهمیهوه به‌ره‌و کازمیه به‌ڕێده‌که‌وتن تاوه‌کو ئاماده‌ی بۆنه‌ی یادی ئیمامێکی پیرۆز ببن. وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقیش، عه‌بدولموته‌ڵیب موحه‌ممه‌د عه‌لی گوتویه‌تی به سه‌ده‌ها ژن و خه‌ڵکی به تهمهنس و بوونه‌ته ژێر ده‌ست و پێوه و یاخود خۆیان فڕێداوه‌ته ناو ڕووباری دیجله.به‌ڕێز عه‌لی که که‌سێکی نزیکی مه‌لای شیعه‌کان موقته‌دا ئه‌لسه‌دره داوای وازهێنانی وه‌زیرانی ناوخۆ و به‌رگری کردوو.
ژه‌نه‌ڕاڵێکی له‌شکری عێراقیش ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌و هیچ ڕووداوێکی ڕووخانبونی نه‌دیوه. له قه‌ره‌باڵغیه‌که‌دا، یه‌کێک هاواری کردووه و ڕایگه‌یاندووه که‌وا هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له نێویاندایه.