ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا لافاوێكی زۆر باشوری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای گرتۆته‌وه به‌هۆی لێدانی تۆفان و باهۆزی كاترینا له‌و ناوچانه‌دا كه با و بارانێكی به‌هێزی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه و زیانێكی زۆری گه‌یاندووه.
ئاژانسی هه‌واڵی كه‌ش و هه‌وای نیشتمانی ده‌ڵێت تۆفان و باهۆزه‌كه لاواز بووه و خێراییه‌كه‌ی بۆته 170 كم له سه‌عاتێكدا هه‌مان ئاژانس ده‌ڵێت شه‌پۆله‌كه زیانێكی به‌رفراوانی به شاری نیو ئۆرلینس گه‌یاندووه و ناوچه كه‌نار دهرییاییهكانی ولایه‌تی میسیسپی زیانێكی زۆر چڕ و پڕییان پێگه‌یشتووه. كه‌سانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ڵێن هه‌ندێ له به‌شه‌كانی نیو ئۆرلینس به درێژایی دوو مه‌تر له‌ژێر ئاوی لافاودا بوون و هه‌ندێ له دانیشتوان له‌سه‌ر بنمیچی خانوه‌كانیان ئاستی بوون.
هه‌روه‌ها لافاو له ناوچه سه‌ر كه‌نارییه‌كانی به‌نده‌ری بیلۆكسی و گه‌ڵف له میسیسپی داوه و به‌له‌مه‌كانی سه‌ر ئه‌و به‌نده‌ره نه‌ماون. سه‌ده‌ها هه‌زار كه‌سیش به درێژایی ئه‌و ناوچانه بێ ووزه‌ی كاره‌بان. باوهڕدهكرێ، تۆفان و باهۆزه‌که تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه لاوازتر بێت و ڕۆژی سێشه‌ممه بگاته وولایه‌ته‌كانی ته‌نه‌سی و كنتاكی ویلاتهكانی تری باكور. باهۆز و تۆفانی كاترینا تاوه‌كو ئێستا بۆته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 7 كه‌س.