كۆمیته‌ی نوسینی ده‌ستوری عیراقی به‌رنوسی كۆتایی ده‌ستوری مۆر كرد. ئه‌ندامانی كۆمیته‌كه ده‌لێن به‌رنوسی كۆتایی ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه مۆركرا، دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند گۆرانكاریه‌كی بچووك بۆ رازی كردنی كه‌مایه‌تی عه‌ره‌بی سوننه.
زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كۆمیته‌كه، به هه‌ندێك عه‌ره‌بی سوننه‌شه‌وه، له‌سه‌ر به‌رنوسه‌كه رازی بوون. به‌لام ده‌زگای ئه‌سۆسیه‌یتت پرێس رایگه‌یاند كه‌وا هه‌ندێك له ئه‌ندامه‌كان به‌رنوسی كۆتاییان ره‌ت كردۆته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ستور مۆر ده‌كات، ده‌چێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی شیعه و كوردن.
شایانی باسه وا چاوه‌رێ ده‌كرێت كه ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عیراقی ده‌ستور په‌سند بكات.